گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوژرانى کادیرێکى پارتى لەکەرکوک

پارتى بەفەرمى داواى رونکردنەوە لەیەکێتى دەکات

2021.08.19 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى بەفەرمى داواى رونکردنەوە لەیەکێتى دەکات

ناس کورد-

 

لەسەر کوژرانى کادیرێکى پارتى لەسنورى کەرکوک، پارتى چاوەڕوانى وەڵام و رونکردنەوەى یەکێتییە و بەرپرسێکى ئیدارى ناوچەکەش دەڵێت، هێشتا لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کۆتایی نەهاتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کادیرەکەى پارتى کە ناوى شاهۆ عوسمانە و تەمەنى 42 ساڵە، درەنگانى شەوى رابردوو لەگوندى بارزانى ناحیەى قەرەهەنجیر کوژرا، کاتێک هێزێکى ئەمنى هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەى بەمەبەستى دەستگیرکردنى دوو داواکراو.

 

پارتى دەڵێت ئەو هێزە سەر بە دژە تیرۆرى یەکێتى بووە، بەڵام تا ئێستا یەکێتى و دژە تیرۆر هیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

 

شاخەوان عەبدوڵا کادیرى دیارى پارتى لە کەرکوک لە هەمان کاتدا کاندیدى ئەو حیزبەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ى ئابى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "ئێمە وەک پارتى چاوەڕێى وەڵامى فەرمى و ڕوونکردنەوەین لە یەکێتى و دژە تیرۆرە، وەکو حیزبیش لەسەر خەتین چونکە ئەوە تاوانێکى گەورەیە بەرامبەر کادێرێکى ئێمە کراوە دەمانەوێت هۆکارەکەى بزانین"

 

جەختی لەوەشکردەوە، کە هێزەکە دژەتیرۆرى یەکێتی بوون "خۆ ئەمە حەویجە نیە بڵێن دەستمان لێدەکەنەوە تۆ لەناوجەرگەى شوانیت هۆکارى تەقەکردن چیە؟".

 

شاهۆ عوسمان کە ماڵى لەگوندى بارزان بووە خێزاندارە و خاوەنى چوار منداڵە، لەگوندەکەى سەرقاڵى بەخێوکردنى مەڕ و ماڵات بوو.

 

"ناس کورد" پەیوەندى بە شێخ ئەڤێستا محەمەد بەڕێوبەرى ناحیەى قەرەهەنجیرەوە کرد، وتى "زانیارى تەواوم نییە ئێمەش چاوەڕێى لێکۆڵینەوەکان دەکەین".

 

ناس کورد پەیوەندى بەبەرپرسانى یەکێتییەوە کرد لەکەرکوک، بەڵام ئامادەنەبوون قسە بکەن لەو بارەیەوە.