گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تۆڕێك مافیاو گەندەڵ’’

ڕاوێژكارێكی نهێنییەكانی سەرۆكی هەڵهاتووی ئەفغانستان ئاشكرا دەكات

2021.08.19 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژكارێكی نهێنییەكانی سەرۆكی هەڵهاتووی ئەفغانستان ئاشكرا دەكات

ناس كورد-

 

تاریق فەرهادی ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆكی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی دەڵێت، سەرۆك دەورى گیرابوو بە تۆڕێك مافیاو گەندەڵ كە ئیشیان هەر سەرانە و پارە كۆكردنەوە بوو. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهادی لە دیدارێكی نیوزمیتەری ئاڕتیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (19ی ئابی 2021) ئەوەشی خستەڕوو كە ئەشرف غەنی كۆمەلێك كەسێكی لەخۆی كۆكردبوویەوە كە هەر ستایشیان ئەكرد و باسی ئەوەیان بۆدەكرد كە خەڵك خۆشیان دەوێت و جەماوەری زۆرە لەكاتێكدا لە بنەڕەتدا هیچی وانەبوو، ئەوانەی چواردەویشی هەر خەریكی پارە كۆكردنەوە بوون. 

 

ڕاوێژكارەكەی سەرۆكی ئەفغانستان جەختی لەوەشكردووە ئەگەر غەنی هەڵنەهاتایە هیچ ڕووینەدەدا چونكە هەر نزیكەكانی ئەشرەف غەنی خۆیان رادەستی تالیبان كرد بەبێ ئەوەی بەرگری بكەن. 

 

فەرهادی جەختی لەوەش كردەوە ئەشرەف غەنی پێیوابووە تالیبان هێزێكی بەكرێگیراوی پاكستانن و ناتوانن هیچ بكەن، تەماشای میدیای نەدەكرد و جارجار نیویۆرك تایمزی دەخوێندەوە، هەركەس ڕای جیاوازی هەبوو دووری دەخستەوە.

 

ئەشرەف غەنی، سەرۆکی هەڵهاتووی ئەفغانستان رۆژى چوارشەممە ڕایگەیاند، "من ئێستا لە ئیماراتم و بابەتی بردنەدەرەوەى پارە لەلایەن منەوە ڕاست نییە" و دەڵێت، "بە پێڵاو و کڵاوەوە ڕۆشتم."  

  

ئەشرەف غەنی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڵێن دەدات وردەکاریی ڕووداوەکان ئاشکرا بکات و دەڵێت، شتێکی وەک کودەتا لەناو کۆشکدا بەڕێوەبوو و "منیش ئامانج بووم."  

  

باسی لەوەشکرد، "لە کۆشک پێموترا کە من ئامانجم، بۆ ئەوە ڕۆشتم تاوەکو خوێن نەڕژێت.  

  

جەختی کردەوە کە نوێنەرانی وڵاتان پێیان وتووە ئەگەر نەڕوات دۆخەکە خراپتر دەبێت، "بۆیە ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵم."  

  

ڕاشیگەیاند، "چەکداران و کەسانی نەناسراو لەناو کۆشکدا بوون، ژوور بە ژوور دەگەڕان."  

  

وتیشی، "تەواوی نهێنییەکانی دەوڵەت لەدەستی کەسانی تردایە و بۆ جێهێشتنی وڵاتیش هیچ هەماهەنگییەکم نەکردووە."  

  

لە کۆتاییدا دەڵێت کە لە گفتوگۆدایە بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان.