گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆتایی مانگ یان سەرەتای ئەیلول

لیستەكان لەهەوڵدان 20 گۆڕانكاری بكەن لە یاسای هەڵبژاردندا 

2021.08.19 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
لیستەكان لەهەوڵدان 20 گۆڕانكاری بكەن لە یاسای هەڵبژاردندا 

ناس كورد-

چەند سەرچاوەیەكی پەرلەمانی پێشبینی دەكەن لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە كۆتایی ئاب یان سەرەتای ئەیلول هەمواری یاسای هەڵبژاردن یەكێك بێت لە بابەتەكانی گفتوگۆ. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ئەلمەدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (19ی ئابی 2021) ئاماژە بەوە دەكات جگە لەوەی یاسای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدراوە، هەندێك لە لیستەكانیش بەنیازن هەمواری بكەن. لیژنەی یاساییش لای خۆیەوە پێیوایە هەر هەموارێك دەبێتە هۆی دواخستنی لە تشرینی یەكەمی داهاتوو. 

 

بەگوێرەی لێدوانی پەرلەمانتاران ئەو بابەتانەی دانراون بۆ هەمواركردن جیاكردنەوەی دەنگەكانە لە نێوان ئەلەكترۆنی و دەستی، هەندێكیتر دژی سیستمی فرە بازنەن و بەگشتی لایەنەكان دەوروبەری 20 ڕەخنەیان هەیە لە یاسای هەڵبژاردن كە دەنگدانی هەندەران و مەرجی خۆ پاڵاوتنیش دەگرێتەوە. 

 

پەرلەمان دەنگی داوە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە لە 7 تشرینی یەكەمی داهاتوو، ماوەی چەند مانگێكیشە دانیشتنەكانی پەكیان كەوتووە بەهۆی هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە.