گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاخوندزادە دەبێتە ڕێبەر

تالیبان: بەهیچ جۆرێك سیستمی دیموكراسی پەیڕەو ناكەین

2021.08.19 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
تالیبان: بەهیچ جۆرێك سیستمی دیموكراسی پەیڕەو ناكەین

ناس كورد-

سەركردەیەكی دیاری بزوتنەوەی تالیبان دەڵێت بەهیچ جۆرێك دیموكراسییەت پەیڕەو ناكەن و ئەنجومەنێكی حوكمڕان ئەفغانستان بەرێوەدەبات و ئاخوند زادە دەبێتە رێبەری باڵا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەحید هاشمی سەركردە لە بزوتنەوەی تالیبان و نزیك لە ناوەندی بڕیار لە دیمانەیەكی ڕۆیتەرزدا لەبارەی پلانی داهاتووی بزووتنەوەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی بۆ ئایندەی ئەفغانستان چەند خاڵێكی ئاماژە پێكردووە كە ئەمانەن: 

 

ـ پەیكەری دەسەڵات هاوشێوەی ساڵانی 1996_ 2001 دەبێت كە ڕێبەری باڵای تالیبان دووربوو لەچاوی میدیا. 

 

ـ مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوند زادە رۆڵێك دەگێرێت گەورەتر لە رۆڵی ئەنجومەنی حوكم و نزیكتر لە سەرۆكی وڵات و ڕەنگە جێگرەكەشی (مەلا برادەر) ببێتە سەرۆك. 

 

ـ ئەفغانستان ملكەچ نابێت بە سیستمی دیموكراسی بەهیچ جۆرێك چونكە بنكەی نییە لەو وڵاتە و حوكمڕانی قابیلی گفتوگۆ و سازش نییە تەنها شەریعەت دەبێت. 

 

ـ پشت بەفرۆكەوان و ئەفسەرانی سەردەمی پێشوو دەبەسترێت بۆ كەڵك وەرگرتن لە فڕۆكە و تانكەكان و ئێستا هەوڵی زۆر هەیە بۆ دۆزینەوەو پەیوەندی پێوەكردنیان.