گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئێستا ئەو لەکوێیە؟!

کچە فیلمسازە ئەفغانییەکە چۆنیەتی هەڵهاتنی لە کابوڵ دەگێرێتەوە

2021.08.18 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
کچە فیلمسازە ئەفغانییەکە چۆنیەتی هەڵهاتنی لە کابوڵ دەگێرێتەوە

ناس کورد-

ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ هاتنەناوەوەی چەکدارانی تاڵیبان بۆ کابوڵی پایتەخت، سەحرا کەریمی ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێرە لە چاوەڕوانیدا بوو بۆ کێشانەوەى پارەیەکەى لە بانکێک، پاشان بەڕێوەبەری بانکەکەش هاتەدەرەوە و داوای لێ کرد زوو بچێتە دەرەوە و خۆی دەرباز بکات، لەکاتێکدا دەنگی تەقە بەرە بەرە نزیک دەبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەحرا کەریمی 36 ساڵان کە فیلمسازێکی ئەفغانییە و یەکەم ئافرەتە کە سەرۆکی ڕێکخراوی فیلمی ئەفغانی بێت هەرزوو بڕیاری دا خۆی و کەسە نزیکەکانی لە ئەفغانستان هەڵبێن کاتێک چەکدارانی تاڵیبان چوونەشارەکەوە.

Afghan film director recounts escape from Kabul

سەحرا لە هۆتێلێک لە شاری کیڤی پایتەختی ئۆکراین لەبارەی چۆنیەتی هەڵهاتنی خۆی بە ڕۆیتەرزی وت کە بە هاوکاری حکومەتی تورکیا و ئۆکرانیا ئەو کارەى کردووە.

 

ئەو دەڵێت، "یەکسەر خێزانەکەمم برد، ئۆتۆمبێلەکەم جێهێڵا، پارەکەم جێهێڵا، هەموو شتێکم بەجێھێڵا کە هەمبوو".

 

دوای ئەوەى بانک بەجێدەهێڵت، سەحرا هیچ تەکسییەکی دەستناکەوێت، بۆیە ناچاربوو بەناو شەقامەکاندا ڕا دەکات، ئەو ڤیدیۆی دۆخەکەى تۆمارکرد و لە ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردەوە، ئێستا زیاتر لە 1.3 ملیۆن بینەری هەیە.


کەریمی و خێزانەکەی بڕیار بوو بە فڕۆکەیەک بچنەدەرەوە کە هاوڵاتیانی ئۆکرانی لەو وڵاتە دەگواستەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەى هەزاران هاوڵاتی ئەفغانی ڕژابوونە ناو فڕۆکەخانەکە، سەحرا و خێزانەکەی بەجێمان لەو گەشتە.

 

ئەو دەڵێت، "ئەو ساتەی کە گەشتی یەکەممان لەدەستدا ناخۆشترین سات بوو لە ژیانمدا، چونکە پێم وابوو ئێمە چیتر ناتوانین بڕۆین و ناچار دەبین بمێنینەوە."

 

ئەو وتیشی، "من زیاتر نیگەرانی ئەوە بووم تاڵیبان خانەوادەکەم بکاتە ئامانج نەک من."

 

ئەو دەیویست کە خوشکەزا و برازاکانی لە وڵاتێکدا بژین کە "ئەوان ئازادبن، بە زمانی خۆت بخوێنیت. وەک مرۆڤێک دەبێت بەهایەکت هەبێت، بەڵام لە ژێر یاساکانی تاڵیباندا، تۆ دەژیت، بەڵام ژیانێکی ناخۆش".

 

"خەڵکێکی زۆر تازە هاتن بۆ فڕۆکەخانە، ئەزانی چی، وەک ئەوەى باوەش بە فڕۆکەکاندا بکەن، هەموویان هەوڵیان دەدا ڕا بکەن، ئەوان زۆر بێ هیوا بوون".

 

دوای ئەوەى گەشتی یەکەمی لەدەست دا، کەریمی پەیوەندی دەکات بە چەند بەرپرسێکەوە تاوەکو یارمەتی بدەن، دواتر پێیان وتووە لە قەرەباڵغییەکە دور بکەونەوە و بچن بەرەو بەشێکی تری فڕۆکەخانەکە، پاشان بە فڕۆکەیەکی هێڵی تورکی بەرەو ئۆکرانیا گەشتیان کرد، بەڵام کەریمی نایەوێت ناوی ئەو کەس و بەرپرسانە بهێنێت کە یارمەتییان داوە.

Afghan film director recounts escape from Kabul