ناس كورد_
دادگای سەربازی حوكمی دا بە زیندانیكردنی پاسەوانەكانی سەرۆك شارەوانی كەلابەلا بۆ ماوەی 12 ساڵ و فەسڵكردنیان لە ئەركەكانیان بۆ هەمیشە بەهۆی جێهێشتنی ناوبراو بەر لەوەی لەكاتی ڕووخاندنی زیادەڕۆییدا بكوژرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی 10ی ئابی 2011، عەبیر سەلیم، سەرۆکى شارەوانى کەربەلا لەکاتی لابردنى زیادەڕۆیی خانوویەک لەلایەن خاوەن خانووەکەوە تەقەى لێکرا و کوژرا.
دواتر پۆلیسى پارێزگاى کەربەلا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بکوژەکە دەستگیرکراوە و لە دانپێدانانەکانیدا وتویەتى ئەوەى هانیداوە سەرۆکى شارەوانى کەربەلا بکوژێت، بینینى سەرۆکى شارەوانى و تیمەکانى نەهێشتنى زیادەڕۆیی بووە کە سەرقاڵى روخاندنى ماڵەکەى بوون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، سەر بە هیچ لایەنێکى سیاسی نییە و تاوانەکەى تاکەکەسى بووە.
بەپێی بەیاننامەکەى پۆلیس، ئەو بکوژە کە دواى تاوانەکە هەڵهاتبوو، لە خانویەکى تەواونەکراودا لەناوچەى جەمالییەى باکورى خۆرئاواى کەربەلا دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە، ئەو دەمانچەیەشى پێبووە کە تاوانەکەى پێ ئەنجامداوە.
لاى خۆیەوە، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار حسێن جەواد کۆتایی هاتووە و لەچەند رۆژى داهاتودا رەوانەى دادگاى تاوانى کەربەلا دەکرێت بۆ دادگاییکردنى.