گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى

2019.06.26 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نرخى نەوتى خاوى برێنت ئەمڕۆ جارێکى دیکە بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و هۆکارەکەشى بۆ ئاڵۆزى دۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگەڕێندرێتەوە. . نرخى نەوتى خاوى برێنت بە نزیکى بەڕێژەى 2% بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیووە، بەوەش گەیشتووتە نرخێک کە لەماوەى مانگێکدا ئەو نرخەى تۆمار نەکردووە، کە نزیکبووەتەوە لە 66 دۆلار. . شارەزایانى ئابورى ئاماژەیان بەوە کردووە، ئاڵۆزییەکانى کەنداو و مەترسییەکانى سەر کەشتییەکانى گواستنەوەى نەوت بە قازانجى نرخى نەوتدا شکاوەتەوە. . لەلایەکى تریشەوە، زانیارییەکانى کۆگاکانى نەوتى خاوى ئەمریکى دەریدەخەن، لەم هەفتەیەدا بەڕێژەى حەوت ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاوى کۆگاکانى ئەمریکا کەمیکردووە، ئەوەش بەیەکێک لەهۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دادەندرێت. . .