ناس کورد-
وەزیری سامانە سرووشتییەکانى هەرێم رایگەیاند، لە 23ی ئابەوە نرخى لیترێک بە نزین بۆ 650 دینار دادەبەزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال ئەترووشی، بە کەناڵى رووداوی راگەیاند، لە 23ی ئابەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دێت، ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت و نرخەکەشی دەبێت بە 650 .
وتیشى ئەو بەنزینە بە کوالێتییەکی باش و لە هەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له‌ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێى ڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وە.
بەرزان شێخ محەمەد بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بە دوو هۆکاری هه‌یه، هۆکارێکی له ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار که هۆکارێک بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی، دووه‌میشیان ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان پشتمان به ئێران به‌ستووه به‌هێنانی به‌نزین له‌وێوه ئه‌و به‌نزینه گرانه.
پێشیوایە، هۆکاری ناوخۆیش ئه‌وه‌یه که به‌نزین لێره قۆرخکراوه بۆ دوو کۆمپانیا به ئاره‌زووی خۆیان نرخێک داده‌نێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم جۆره‌ها باجی خستۆته‌سه‌ر که دێته ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆنمونه بۆ یه‌ک تانکه‌ر هه‌زار و 200 لیتر جاران 25 دۆلار بوو به‌ڵام ئێستا 75 دۆلاره، 100 دۆلاریش له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکه‌وه ده‌یده‌ن کۆمپانیای دڵنیایی جۆره‌ها کۆمپانیایان دروستکردووه له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه حکومه‌ت نه‌یتوانیووه بڕیارێک بدات که ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌فرۆشێت به‌نزینخانه‌کان نه‌توانن به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخی بکه‌نه سه‌ر."