گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

راگرتنى بودجە و خەرجى..هۆشدارییەک لە وەزارەتى داراییەوە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان

2021.08.18 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
راگرتنى بودجە و خەرجى..هۆشدارییەک لە وەزارەتى داراییەوە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان

ناس کورد-

 

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم داواى ژمێرەى کۆتایی ساڵى 2020 لە تەواوى وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات و هەڕەشەى بڕینى بودجە و خەرجییەکانیان دەکات ئەگەر پابەندنەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، داوا لەسەرجەم وەزارەتەکان و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە تەروازى  ژمێرەى کۆتایی ساڵى 2020 بە زوترین کات ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر وەزارەت و فەرمانگەیەک پابەند نەبێت تەمویل و سەرجەم خەرجییەکانى رادەگیرێت.