گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زوڕنای بۆ دەژەنن’’

وەڵامێکى توند لە میدیاى مەلا بەختیارەوە بۆ ئەرسەلان بایز

2021.08.17 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامێکى توند لە میدیاى مەلا بەختیارەوە بۆ ئەرسەلان بایز

ناس کورد-

 

میدیاى مەلا بەختیار وەڵامى ئەرسەلان بایز دەداتەوە و تۆمەتباریدەکات بەوەى لە یاداشتەکانیدا بەبێ بەڵگە تۆمەتى ئاڕاستەى مەلا بەختیار کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "چاودێر" سەر بە مەلا بەختیار بڵاویکردەوە، لە كتێبێكدا ئەرسەلان بایز، دەربارەی پلینیۆمی سێدارەی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان، دەڵێت مەلا بەختیار بێوەفا بووە بەرامبەر بەڕێز عەبدوڵڵا تۆفیق، كە تاكە كەس بووە لە پلینیۆمەكەدا، دژی كوشتنی مەلا بەختیار هەڵوێستی هەبووە. 

 

دەشڵێت "ئەم قسانەی بەڕێز ئەرسەلان، دوو هەفتەیە كاسەلێسەكان زوڕنای بۆ دەژەنن. ئەم زوڕناژەنینەی ئێستا، دیسان هەوڵێكی ترە بۆ فشارخستنە سەر مەلا بەختیار".

 

"لەم چاوپێكەوتنەی بەڕێز بایزدا، ئەسڵی بابەتەكە وەفاو بێوەفایی مەلا بەختیار نییە، بەڵكو زاڵبونی ئەقڵیەتی فاشیانەیە لەناو پلینیۆمی رێكخراوێك بەحساب ماركسی بووەو خەباتی كردووە نەك لە كوردستاندا، بەڵكو لە هەموو جیهاندا، ئازادی بیروڕا بێتە دی! كەچی ئەم فاشیەتە دێزەبەدەرخۆنە دەكرێ‌. ئەگەر زاڵكردنی ئەقڵیەتی فاشستیانە لەناو پلینیۆمەكەدا نەبوایە، چ مەعقولیەتێكی تیایە لە (64) كادری كۆمەڵە، تەنها (عەبدوڵڵا تۆفیق) هەڵوێستی هەبوبێ‌".

 

پێگەکەى سەر بە مەلا بەختیار باسى لەوەشکردووە، ئەرسەلان بایز بێئاگایە لەوەی كە مەلا بەختیار كتێبی (دیموكراسی‌و دوژمنانی) لە حوزەیرانی (2006) پێشكەشی بەڕێز عەبدوڵڵا تۆفیق كردووەو سەیارەشی پێشكەش كردووە (نەك نەكردووە).