گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکان

10 كورسی ماستەرو دكتۆرا بەخۆڕایی لە ئێران بۆ رۆژنامەنوسانى سلێمانى تەرخانکرا

2021.08.17 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
10 كورسی ماستەرو دكتۆرا بەخۆڕایی لە ئێران بۆ رۆژنامەنوسانى سلێمانى تەرخانکرا

ناس کورد-

 

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، 10 كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆراى بۆ ئەندامانی لە ئێران دابین کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لقى سلێمانى سەندیکا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، "بە رێكەوتنی نێوان دەزگای جام كوردی و لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و پاش رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگا بەرپرسەكان، توانرا رەزامەندی 10 كورسی خوێندنی باڵا وەربگرین بۆ ئەندامانی لقەكەمان بە پێی ئەو مەرج و پرنسیپانەی كە دانراون لە زانكۆكانی ئێران".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم كورسیانە بێ بەرامبەرن و خوێندكاران لەسەر حسابی كۆماری ئیسلامی خوێندنەكەیان تەواو دەكەن.

 

مەرجەکان: 

مەرجە نمرەی وەرگیراو سەروو ۸۰ نمرە بێت

 

تەمەن بۆ ماستەر 26 ساڵ بێت

 

تەمەن بۆ دکتۆرا ۳۲ساڵ بێت

 

بۆ بەدەستهێنانی یەك لەو كورسیانە كە بێ بەرامبەرن مەرجە داواكار ئەندام بێت لە لقی سلێمانیداو مەرجی نمرەو تەمەن و پسپۆڕیەكانی كێشەدار نەبن..

 

ئەم 10 دە كورسیە پسپۆڕیەكانی پزیشکی و زمانە بیانیەكانی تێدا نیە..

 

بۆ ئەو ئەندامانەی مەرجەكانیان تێدایەو بۆ شێوازی دەستپێكردن و ناردنی پێداویستیەكان پەیوەندیی بكەن بە ژمارە مۆبایل:

 

07501132755