کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرهەم ساڵح، ڕایگەیاند، نایانەوێت عێراق ببێتە بنکەیەکی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و ئەوە بەهیچ شێوەیەک بەشێک نییە لە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا. . لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: "ئێمە نامانەوێت خاکی وڵاتەکەمان ببێتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێییەکی وەک ئێران". . سەرۆککۆماری عێراق جەختیشیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک بەکارهێنانی خاکی عێراق دژی ئێران بەشێک نییە لە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا. . وتەکانی بەرهەم ساڵح لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پێویستە پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا بمێننەوە، تا لە نزیکەوە چاودێری ئێران بکەن. . .