ناس کورد-
لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی کوردستان داواى به‌یان مالیی شه‌ش مانگی یه‌كه‌م و دووه‌مى ساڵی ٢٠٢١ له حكومه‌ت ده‌كات و دەشڵێت، لەبری ناردنی بودجەی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمان بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووریی پەرلەمانی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئابی 2021، لیژنه‌کە كۆبووه‌وه و لە تەوەرێکدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵی ٢٠٢١ى هه‌رێم کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای گفتوگۆكردنی، لیژنه بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات و تێیدا داواى ئه‌وه بكات كه حكومه‌تی هه‌رێم له برى ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ بۆ په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى ساڵی ٢٠٢٢ ئاماده بكات، بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت له مانگی ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا له كاتی یاسایی خۆیدا پڕۆژه‌یاساكه بۆ په‌رله‌مان بنێرێت."
ئەوەش خراوەتەڕوو، " هه‌روه‌ها لیژنه‌كه داوا له حكومه‌ت ده‌كات له برى ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١، حكومه‌تی هه‌رێم دوو به‌یان مالی بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م و دووه‌مى ساڵی ٢٠٢١ بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و له كۆتایی ساڵیش ژمێره‌ى كۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه بكات."