گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی گەرما بەرەو هەرێمی کوردستان دێت

2021.08.17 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی گەرما بەرەو هەرێمی کوردستان دێت

ناس کورد-

کەشناسێکی دیار پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەر کاریگەری بارستەهەوایەکی گەرم و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەھۆی کاریگەری بارستەھەوایەکی فێنکەوە پلەکانی گەرما بەرادەیەکی باش لەچاو ھەفتەکانی ڕابردوو ڕووی لە نزمبوونەوە کردوە و تا سەرەتای ھەفتەی ئایندەش ھەر بەم جۆرە بەردەوامی ئەبێت.

 

دەشڵێت، بەڵام "لە ڕۆژانی 23ی مانگ تا کۆتای ئەم مانگە بەھۆی کەوتنەوە ژێر کاریگەری بارستەھەواییە گەرمەکانی باکوری ئەفریقاوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە و چەقی کاریگەریەکانی لە رۆژانی 24 بۆ 26ی مانگدا ئەبێت زیاتریش کاریگەری بۆسەر ناوچە نزمەکان ئەبێت بەتایبەت ناوچەکانی گەرمیان کە تیایدا لەنێوان 24 بۆ 26ی مانگدا پێشبینی ئەکەین پلەکانی گەرما بەرزببنەوە بۆ نێوان 46 تا 47 پلەی سیلیزی."

 

پێشبینیشیکردووە "لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم و ناوچە شاخاوییەکاندا کاریگەریەکانی کەمتر ئەبێت و ماوەکەشی کورت دەبێت بەڕاورد بە ناوچەکانی باشوری گەرمیان و ناوەراست و باشوری عێراق ئەویش بەھۆی دوورکەوتنەوە لەچەقی وەرزی ھاوین و نزیکبوونەوە لە کۆتا مانگی وەرزەکە کە تیایدا بەشێوەیەکی ئاسای و سروشتی پلەی گەرما ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو نزمبوونەوە دەچێت".

 

"لە شەوانیشدا کەشوھەوا فێنک ئەبێت ھەر بۆیە کاریگەری ئەم بارستە ھەوا گەرمانە لەم کاتەدا نابێتە ھۆی سەرھەڵدانەی گەرمای بەھێز و بەتین ھاوشێوەی مانگی ڕابردوو."