ناس کورد-
پەرلەمانتاری نەمسایی بە ڕەگەز عێراقی عومەر ئەلڕاوی ئامۆژگاری عێراقییەكان دەكات "چیتر كات بەفیڕۆ نەدەن و پشتیش بە زلهێزان و وڵاتانی دراوسێ نەبەستن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەلڕاوی كە لەبازنەی ڤیەننا و لە پشكی حیزبی سۆسیال دیموكراتی نەمسایی بووەتە پەرلەمانتار لە بڵاوكراوەیەكدا (17ی ئابی 2021) دەڵێت ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوویدا 2014 ی عێراق بیر دەهێنێتەوە، هەر سوپاسەك لەسەر بنەمایەكی نیشتمانی و باوەڕ بنیاتنەنرابێت و بڕوای بەوە نەبێت بەرگری لە نیشتمان و حكومەتێكی ڕاستگۆی یەكگرتوو دەكات حاڵی وەك حاڵی سوپای ئەفغانستان دەبێت.
پەرلەمانتارە نەمساییەكە داوا لە عێراقییەكان دەكات چیتر كات بەفیڕۆ نەدەن و پشت بە زلهێزەكان و دراوسێ نەبەستن "هیچیان كەڵكیان نابێت بۆ تان و لە شەوو ڕۆژێكدا دەتانفرۆشن".