ناس کورد-
بەبڕیاری پارێزگاری کرماشان هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان (سێشەممە 17ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بڕیارەکە بەهۆی کۆبونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین کە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان."