گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رێككەوتنی نهێنی ئەمەریكا و تالیبان ئاشكرا كرا

2021.08.17 - 08:30
App store icon Play store icon Play store icon
رێككەوتنی نهێنی ئەمەریكا و تالیبان ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمەریكی بڵاویكردەوە رێككەوتنی نهێنی دوا ساتەكانی نێوان ئەمەریكا و  بزوتنەوەی تالیبان رێگەی بە گواستنەوەی دەسەڵات داوە بۆ تالیبان و كۆمەڵێك سیاسەتوانی پێشوو و ئێستا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی ئابی 2021) ئەمەریكا و قەتەر پێكەوە كاریان كردووە لەسەر گەڵاڵەكردنی رێككەوتنێك لەنێوان تالیبان و حكومەتی ئەفغانیدا بۆ ئەوەی داڕمانی خێرا ڕوونەدات لە كابول، بەگوێرەی ڕێككەوتنەكەش دەبوو دوو هەفتە ئاگربەست بوایە، بەدوای ئەوەشدا ئەشرەف غەنی سەرۆك كۆمار دەستیلەكاربكێشایەتەوە، بەڵام غەنی هەڵهات. 

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی بلومبێرگ، گەڕانەوەی تالیبان بۆ بەشداریكردنی حوكمڕانی بەشێك بووە لە رێككەوتنەكەی نێوانیان.

 

لەلایەكیترەوە ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی ئەمەریكا بە پۆلیتیكۆیان ڕاگەیاندووە، ئەوان بەهەڵەداچوون لە متمانەیان بەهێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تالیبان.