گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بە تۆمارکردنى دەنگت لە مۆبایلەکەت پشکنینى کۆرۆنا بکە

2021.08.16 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
بە تۆمارکردنى دەنگت لە مۆبایلەکەت پشکنینى کۆرۆنا بکە

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى بەریتانیا داوا لەو کەسانە دەکەن کە بەم دواییە پشکنینى کۆرۆنایان کردووە، دەنگى خۆیان لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایلەکانیان تۆماربکەن، وەک بەشێک لەهەڵمەتى تۆمارکردنى توشبووان لەڕێگەى تەکنەلۆجیاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتى بەریتانیا داواى لە هاوڵاتییانى وڵاتەکەى کردووە و نمونەى کورتى دەنگى هەناسە و کۆکەیان تۆماربکەن و بینێرێن بۆ بنکەکان بۆ گەشەپێدانى بەرنامەیەکى تایبەت بە تۆمارکردنى توشبووان، ئەوەش بەپێی پێگەى بی بى سی.

 

بەپێی پڕۆژەیەکى توێژینەوە سەر بە وەزارەتى تەندروستى بەریتانیا، ئەو کەسانەى لەماوەى 72 کاتژمێردا پشکنینان کردووە دەتوانن ئەو کۆدەى پێیان دراوە لەدەستەى گشتى تەندروستى، لەڕێگەى مۆبایل یان کۆمپیوتەرەوە بینێرن، پاشان دەنگى هەناسە و کۆکەیان تۆماربکەن و رستەیەکى نوسراو بخوێننەوە، پاشان توێژەران شیکردنەوەى بۆ دەکەن و لەو رێگەیەوە توشبووان دیارى دەکەن.

 

توێژەران هیوایان لەسەر ئەو رێگەیە هەڵچنیوە بۆ دیاریکردنى توشبووانى کۆرۆنا بە شێوەیەکى ئاسان و کەمترین تێچوو.