گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەفسەرە هەڵهاتووە کوردەکە لە بەغدا دەستگیرکرا

2021.08.16 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەفسەرە هەڵهاتووە کوردەکە لە بەغدا دەستگیرکرا

ناس کورد-

کەمێک پێش ئێستا ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی پێشووی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق دوای هەڵهاتنی لە دادگای تاوانەکانی بەری کەرخی بەغدا دەستگیرکرایەوە و ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ساڵحیەیە لە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ناوبراو دوای ئەوەى ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی بەری کەرخی بەغدا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەدار لە دادگاکە بە هاوکاری برازایەکی هەڵهات.  

 

پەیامنێری ناس کورد لە بەغداوە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئابی 2021، ئەنوەر حەمەئەمین لە دادگای تاوانەکانی بەری کەرخ وادەی دادگاییکردنی هەبووە و سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و داوای مەفرەزەیەک لە هێزە ئەمنییەکان کراوە تاوەکو بیبەن بەرەو زیندانی.  

  

وتیشی، لە دەرەوەى دادگاکەدا ئەنوەر حەمەئەمین داوای کردووە کە دەبێت پێداویستی و جلی خۆی بهێنێت لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا کە برازایەکی بەناوی "عەقید ئەرشەد ساڵح محەمەد ئەمینی" شۆفێری بووە.  

  

باسی لەوەشکرد، ئەنوەر حەمەئەمین بە یاوەری ئەفسەرێک دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام عەقید ئەرشەد دەمانەجە لەسەر سەری دادەنێت و پێکەوە هەڵدێن.  

  

جەختی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ شەقامەکەیان داخستووە، هەرچەندە ئۆتۆمبێلەکە و عەقید ئەرشەد گیراون، بەڵام ئەنوەر حەمەئەمین هەڵهاتووە.  

  

ناوبراو چەند کەیسێکی گەندەڵیی دارایی و ئیداری لەسەر بووە و هەرلەسەر ئەوانەش سزا دراوە.  

me_ga.php?id=4389