گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

داخستنی گشتیی لە ئێران جێبەجێ کرا

2021.08.16 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
داخستنی گشتیی لە ئێران جێبەجێ کرا

ناس کورد- 

لەدوای ئەوەی  لیژنەی نیشتیمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران داخستنی گشتیی لەو وڵاتە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو ڕۆژی هەینی داهاتوو بەردەوام دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لیژنەی نیشتیمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران داخستنی گشتی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند و بڕیاردرا بە داخستنی سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان و بانکەکان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ ماوەی پێنج رۆژ.   

  

هاوکات بەگوێرەی بڕیارەکان، لهاتوچۆ لە نێوان شارەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت، جگە لەوەی بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە ب مەراسیمی شیوەنی حسێنییە نادرێت. 

 

بەرپرسانی  ئێران هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدەن لەوەی دۆخەکە مەترسیدارە و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی بڕیارەکان بن. 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا ڕۆژانە سەروو 30 هەزار توشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت و زیاتر لە 500 توشبووش گیان لەدەستدەدەن، ڕۆژی شەممەش ئاستی پێوانەیی تۆمارکرا ولە 24 کاتژمێردا، 620 توشبوو گیانیان لەدەستدا و هەروەها 36 هەزار و 736 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمارکرا.

 

وێنەکان؛ AFP

May be an image of indoor and brick wall

May be an image of brick wall

May be an image of one or more people and street

May be an image of hallway

May be an image of indoor

May be an image of 2 people, people standing, motorcycle, street and road