ناس کورد
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا جارێکی تر ئاسمانی وڵاتەکەی ببەزێنێت بێ دوو دڵی ڕوبەڕووی دەبنەوە.
.
ئەمڕۆ، سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2019، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە.
.
ڕۆحانی جەختی کردەوە، وڵاتەکەی نە لەگەڵ ئەمریکا، نە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکەدا ئارەزووی شەڕ و پێکدادنی نیە.
.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی وڵاتەکەی ڕوبەڕووی هەر هێرشێک دەبنەوە گەر بکرێتە سەریان و هۆشداری دایە ئەمریکا هەوڵ نەدات سنورەکانی وڵاتەکەی ببەزێنێت.
.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بە ڕۆحانی ڕاگەیاندووە، ئێران پابەند بێت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەوە داوای کردووە هەموو لایەک هەوڵ بدەن گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکەنەوە.
.
سەرۆکی فەڕەنسا نیگەرانی خۆشی لە فراوانکردنی سزاکانی ئەمریکا بە ڕۆحانی ڕاگەیاندووە، هاوکات جەختی لەوە کردووەتە وڵاتەکەی بەردەوام لە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکاندابووە.
.
ئەم لێدوانانەی ڕۆحانی لە کاتێکدایە،
ئێوارەی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر چەند تویتێکی لەسەر سەرکردەکانی ئێران کرد و هۆشداری پێدان، هەر هێرشێک بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بە توندی وەڵام دەدرێنەوە.
.