ناس کورد-
لەڕێگایەکی سەرەکیی شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بەمەبەستی خۆکوشتن خۆی دەخاتەژێر تانکەرێک و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (دووشەممە 16ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ڕووداوەکە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر _گوێڕ لە سایدی هاتن بەرەو هەولێر ڕوویداوە کە تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان هاووڵاتیەکی بەتەمەنی توشی شێلان کرد و هاووڵاتییەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتی لێکۆلینەوە لەڕوداوەکە سەرەتا وازانرا کە هاوولاتیەکە ویستویەتی بپەڕێتەوە لەشەقام و توشی شێلان بووە، بەڵام لەکاتی سەیرکردنەوەی کامیراکانی چاودێری دەرکەوت کە هاووڵاتیەکە خۆی ماوەیەک لەتەنیشتی ڕێگاکە چاوەڕێ دەکات تاکو بارهەڵگرێکی گەورە دێت و خۆی وەکو جۆرێک لەخۆکوشتن درێژ دەکات لەژێر بارهەڵگرەکە، بارهەڵگرەکەش بەسەری دەکەوێت."
دەشڵێت، "بۆیە لەلێکۆلینەوە پیادەکە بەهۆکاری ڕوداوەکە دانرا وڤبەلایەنی خەتابار دانرا."