ناس کورد-
دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی زۆری ئەفغانی چوونەتە فڕۆکەخانەی کابوک بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندە بیانییەکاندا ئەو وڵاتە جێبهێڵن، سەربازانی ئەمەریکا دەستیان بە تەقەکردن بە ئاسماندا کرد بۆ دوورخستنەوەیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرپرسێکی ئەمەریکی بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، سەربازانی ئەمەریکا ناچاربوون بۆ دوورخستنەوەی خەڵک لە فڕۆکەکان تەقە بە ئاسماندا بکەن.
هاوکات شایەدحاڵێک بەو ئاژانسەی وتووە، ترسێکی زۆر خەڵکی داگرتووە و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمریکییەکەشەوە کچێکی بینیوە کە گولـلەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
لە شەوی ڕابردووەوە سەدان هاووڵاتی ئەفغانی چوونەتە فڕۆکەخانی کابولی پایتەخت و لەدوای گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن.