گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەڵاحەدین بەهائەدین: هێشتا زووە بڕیار لەسەر تاڵیبان بدەین

2021.08.16 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
سەڵاحەدین بەهائەدین: هێشتا زووە بڕیار لەسەر تاڵیبان بدەین

ناس کورد- 

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکانی ئەفغانستانەوە دەڵێت، جێگای گومانە چۆن ساڵانێک شەڕیەتی لەگەڵ ئەمەریکا و وەختانێکی تر ئاشت وهاوکارە، دەشڵێت، هێشتا زووە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن و ئاخری خێر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، "تالیبان ئەو بزوتنەوە فەقێیانەی کە بۆ 30 ساڵ دەچێت یاریکارێکی چالاکە لە چەکداری ئیسلامی و حکومەتداری و پەیوەندی گوماناوی، ڕوون نەبووەتەوە چۆن ساڵانێک شەڕیەتی لەگەڵ ئەمەریکا و وەختانێکی تر ئاشت وهاوکارە؟."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێستاش کە گەڕاوەتەوە زووە تا هەڵسەنگاندنی لەسەر بکرێ، چاوەڕێ بین، ئاخری خێر بێ ." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: فەرمانێک لە تاڵیبانەوە بۆ چەکدارەکانیان لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا

 

دوێنێ یەکشەممە 16ی ئابی 2021، دوای 20 ساڵ جارێکیتر بزووتنەوەی تآڵیبان گەڕایەوە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و سەرۆکی وڵاکەش بە ناچاری هەڵهات و وڵاتەکەی جێهێشت.