ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌ل و په‌لی خۆراكی شاری هه‌ولێر رایگەیاند، سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی سەرجەم ماددەکانى به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ده‌كرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دلێر عه‌بدولواحید،بە میدیاى فەرمى پارتى راگەیاند، دوای ته‌واوبوونی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م به‌شه خۆراكه‌كان، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه نێردراون سبه‌ی ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنیان.
وتیشى "ئه‌نجامی پشكنینه‌كان 100 له‌سه‌ر 100 ده‌رچوو، هه‌ر بۆیه سبه‌ی له ڕێگای بریكاره‌كانه‌وه ده‌ست بهدابهشكردنیان ده‌كرێت و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی خۆراك بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان".
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەدوو مانگى رابردوودا بڕیاریدا گۆڕانکاریی لەبەشە خۆراکدا بکات و ماددەکان بۆ حەوت خۆراک بەرزبکاتەوە بەم شێوەیە:
(3) سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک
(1) یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک
(400) چوارسەد غرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک
(1) یەک کیلۆ پاقلە مەنی بۆ هەر کەسێک.
(1) یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک