ناس کورد
سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی بەریتانیای کرد و لەگەڵ تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.
.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2019، دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی شانشینی بەریتانیای کرد.
.
بەپێی زانیارییەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی عێراق و بەریتانیان بووە.
.
کۆبوونەوەکە لە كۆشكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بریتانیا (تێن داون ستریت) بەڕێوەچووە.
.