گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’روبارى خوێن’’

یەکەم وتەى سەرۆکى ئەفغانستان لەدواى هەڵهاتنى

2021.08.15 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وتەى سەرۆکى ئەفغانستان لەدواى هەڵهاتنى

ناس کورد-

ئەشرەف غەنى سەرۆکى ئەفغانستان رایگەیاند، بۆیە وڵاتەکەى بەجێهێشتووە بۆ ئەوەى روبارى خوێن هەڵنەستێت، ئەوەش لەیەکەم وتەیدا لەدواى هەڵهاتنى بەرەو تاجیکستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەشرەف غەنى لەپەیامێکدا بەفەرمى دانینا بەوەدا کە وڵاتەکەى جێهێشتووە، دواى ئەوەىى تاڵیبان چووە ناو کابوڵى پایتەختەوە، جەختیشیکردەوە بۆ ئەوەى روبارى خوێن هەڵنەستێت بڕیارى جێهێشتنى وڵاتەکەى داوە.

 

وتیشى "ئەمڕۆ، من ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی سەخت بوومەوە، من دەبوو لە بەرامبەر چەکدارانی تاڵیبان بوەستم کە دەیانویست بچنە ناو کۆشکەوە یان ئەو وڵاتە ئازیزە بەجێ بهێڵم کە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو ژیانم تەرخان کر بۆ پاراستنی".

 
ئەشرەف غەنى دەشڵێت "ئەگەر ئێستا هاونیشتمانییەکی بێشومار شەهید ببوونایە و شاری کابوڵ ڕووبەڕووی وێرانکاری و کاولکاری ببوایەتەوە، ئەوا ئەنجامەکەی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەبوو لەم شارەدا کە شەش ملیۆن کەسی تێدا دەژى".
 
 
"تاڵیبان بڕیاری داوە من دەربکات، ئەوان لێرەن تا هێرشبکەنە سەر هەموو کابۆل و خەڵکەکەى. بۆ ئەوەی لە لافاوی خوێناوی دووربکەومەوە، وام بە باشتر زانی بڕۆمە دەرەوە".
 
 
ئەشرەف غەنى ئەوەشى خستووەتەڕوو "تاڵیبان حوکمی شمشێر و چەکیان بردەوە و ئێستا ئەرکی پاراستنی کەرامەتی و سامان و خۆبەڕێوەبەری هاونیشتمانیانن لە ملی ئەوانە،
بەڵام ئەوان شەرعییەتی دڵەکانیان بەدەست نە هێناوە".
 
 
جەختیشدەکاتەوە "هەرگیز مێژوو شەرعیەتی بە دەسەڵاتی دڕندە نەداوە و ناشیدات. ئەوان ئێستا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی نوێ دەبنەوە یان ناوی ئەفغانستان دەپارێزن یان هەموو شتێک دەدۆڕێنن".
 
 
دواى پەیامەکەى ئەشرەف غەنى فەیسبوک بەفەرمى ناونیشانی سەرۆكی ئەفغانستانی لەلاپەڕەى ئەشرەف غەنى لابرد.