گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەماشای ڤیدیۆکەى بکە

پۆلیس بکوژ و هۆکاری کوژرانی منداڵەکەى هەڵەبجەی ئاشکرا کرد

2021.08.15 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس بکوژ و هۆکاری کوژرانی منداڵەکەى هەڵەبجەی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، ئەو منداڵەکەى کە پێنج ڕۆژ لەمەوپێش لە کوژراویی لە ناو بیرێکدا دۆزرایەوە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە و "بە مەبەستی ترساندن بە شیش لەسەری منداڵەکەى داوە بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە، بۆیە بۆ شاردنەوەى تاوانەکەى تەرمی منداڵەکەى خستووەتە ناو بیرەکەوە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانی شەوی 10ی ئابی 2021، لە گەڕەکی سەرای شاری هەڵەبجە، تەرمی ڕاوێژ قادر سەعدی پاش دیارنەمانی بە کوژراوی لەناو بیری مزگەوتیک کە ئاوی تیدا نەبوو دوزرایەوە، ئەوەش بە قسەى پۆلیسی هەڵەبجە.

 

ئەمڕۆ بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، دوای پێنج ڕۆژ لە لێکۆڵینەوەی بەردەوام، دەرکەوت ڕاوێژ لەلایەن باوکییەوە کوژراوە بەڵام باوکی لە لێکۆڵینەوەکاندا وتوویەتی کە بەدەستی ئەنقەست نەبووە و "شیشێکی بۆ فڕێداوە بە مەبەستی ترساندنی، بەڵام بەر سەری کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."

 

دەشڵێت، دواتر باوکی ڕاوێژ هەوڵی داوە تاوانەکەى بشارێتەوە، بۆیە "خستوویەتییە بیری مزگەوتێکەوە."

 

جەختی کردەوە کە باوکی ڕاوێژ دانی بە هەموو شتێکدا ناوە و پەشیمانی خۆی لە ڕووداوەکە دەربڕیوە.

 

دوێنێ ناس کورد بە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای کرد کە باوک و مام و باپیری ڕاوێژ لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون، لەم لینکەدا زیاتر بخوێنەوە