گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا؛ هەفتەیەکی فێنک

2021.08.15 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا؛ هەفتەیەکی فێنک

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت و بە فێنکی دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر شەپۆلێکی گەرمای ١٠ ڕۆژە دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 15ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی دووشەمە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٢ پلەی سیلیزی دەبێت و لە ناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٣ بۆ ٤٤ پلەی سیلیزی دەبێت، هەروەها ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری دەبێت، خێرایی با ئاسای دەبێت ١٠-١٥کم/س لە ئاراستەی رۆژئاواوە ." 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نائیل عەلی، کەشناسی عێراقی ڕایگەیاند، لەو دوو هەفتەیەی مانگی ئاب کە ماوە، هەفتەی یەکەم پلەکانی گەرما لەخوار ئاستی تێکڕای ساڵانەوە دەبن و کەشوهەوا بە گشتی فێنک دەبێت، ئەوەش بەهۆی هەڵکردنی بایەکی فێنک لە تورکیاوە بەرەو ئاسمانی عێراق.   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکان لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگدا شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە و ڕادەی شێ-ش بەرزدەبێتەوە کە پێی دەوترێت گەرمای کۆتایی ئاب."