گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاڵیبان: بیر لە تۆڵەکردنەوە ناکەین و دەبێت حکومەت حزمەتی هەمووان بکات

2021.08.15 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان: بیر لە تۆڵەکردنەوە ناکەین و دەبێت حکومەت حزمەتی هەمووان بکات

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هیچ شەڕێک ڕوونادات و دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە ڕادەستی بزوتنەوەى تاڵیبان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی بزوتنەوەى تاڵیبان چواردەوری کابوڵی پایتەختیان دا و چوونە ناو چەند گەڕەکێکەوە، بەڵام فەرمانیان بە هێزەکانی کردووە نەچنە ناوەندی شارەکە.

 

بزوتنەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکی نوێدا دەڵێت، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵی لایەنی بەرامبەر بۆ ڕادەستکردنی پایتەخت بەبێ شەڕ و گواستنەوەى دەسەڵات بە ئاشتیانە.

 

باسی لەوەشکردووە، "کابوڵ شارێکی گەورەیە و پڕە لە دانیشتوان، بۆیە چەکدارەکانمان نایانەوێت بە هێزەوە بچنە ناوەوە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "فەرمانمان داوە بە هەموو هێزەکان لە دەروازەی شارەکە جێگیربن و دەچنە ناوەوە بە هێز."

 

تاڵیبان ئاشکراشیکردووە کە هێزەکانیان زیندانی فڕۆکەخانەی باگرامیان کۆنتڕۆڵکردووە و تەواوی زیندانییەکانیان ئازاد کردووە.

 

هاوکات میدیاکانی ئەفغانستان ئاشکرایان کرد، لەئێستادا شاندێکی تاڵیبان لە کۆشکی سەرۆکایەتین لە کابوڵ و هەر ئەمرۆش دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە ڕادەست دەکرێت.