ناس کورد-
د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام ڕایگەیاند، كۆچكەری ڕاستەقینە لەسەردەمی پێغەمبەر و لەم سەردەمەشدا پێویستە مەرجێكی سەرەكی تێدا بێت، ئەویش ئەوەیە كە دەبێت لە پێناوی خوادا بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکەی د. عەلی قەرەداغی:
كۆچكەری ڕاستەقینە لەسەردەمی پێغەمبەرو لەم سەردەمەشدا پێویستە مەرجێكی سەرەكی تێدا بێت كە ئەویش ئەوەیە كە دەبێت لە پێناوی خوادا بێت، پاشان سنورەكەی فراوان دەكات و هەموو ئەو مسوڵمانانە دەگرێتەوە كە لە تاوان و خراپەكاری كۆچ دەكەن بۆ عیبادەت و خواناسی، هەركەسێك توانای هەبێت كە لەتاوان و سەرپێچی خوا دوربكەوێتەوە و ببێتە خاوەن ئیمان و عەقیدەیەكی پتەوو دژبەستەمكاری و خراپەكاری بوەستێنەوە، ئەوە كۆچكەری ڕاستەقینەیە، ئەم پاداشتەش بۆ هەموو كەسانی سەر زەوییە و بۆ هەموو نەوەكانە لە داهاتوودا.