گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

2019.03.11 - 11:25
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

 

ناس کورد-

 

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار و 400 دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئاداری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 100 دیناری عێراقییە.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 400 دینارە، 100  پاوەنیش بە 156 ھەزار دینارە.

 

100 لیرەی تورکیش بە 22 هەزار و 100 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار 400 دیناره.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112.75 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.