گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ هۆشداری لە ئامارەکانی کۆرۆنا دەدرێت و داوای توندکردنەوەی ڕێکارەکان دەکرێت

2021.08.14 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ هۆشداری لە ئامارەکانی کۆرۆنا دەدرێت و داوای توندکردنەوەی ڕێکارەکان دەکرێت

ناس کورد- 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هۆشداری لە بارەی دۆخی كۆرۆنا دەدات و ڕایگەیاند، دۆخەکە مەترسیدارە و پێویستە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا پێداچوونەوە بە بڕیارەكاندا بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 14ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "پێشتر ڕاپۆرتە پزیشكییەكان ئەوەیان سەلماندبووکە كۆرۆنا لە قۆناغێكی مەترسیدایە، بەڵام بە ڕەچاوكردنی دۆخی ژیان و بژێوی كاسبكاران نەگەیشتینە ئەو قۆناغەی بڕیارەكان توندتر ببێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێستا لەو دۆخەداین دەبێت پێداچوونەوە بە بڕیارەكان بكرێت."

 

ئاماژەی بەئەوەشكرد، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا زۆرە و دۆخەكە مەترسیدارە، لەئیستادا راپۆرتی تەندروستی ئامادەكراوە و پێویستە كۆبوونەوەی دیكە لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بكرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێم بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و بەتایبەت لە شاری هەولێر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.