ناس کورد-
پاش چوار ڕۆژ لە کوژرانی ڕاوێژی تەمەن نۆ ساڵان و دۆزیینەوەى تەرمەکەى لەناو بیرێکی مزگەوتێکی هەڵەبجەدا، ڕووداوەکەى ئەوەندەی تر کارەساتبار بوو کاتێک باوک و مام و باپیر وەک تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە دەستگیرکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
درەنگانی شەوی 10ی ئابی 2021، لە گەڕەکی سەرای شاری هەڵەبجە، تەرمی ڕاوێژ قادر سەعدی پاش دیارنەمانی بە کوژراوی لەناو بیری مزگەوتیک کە ئاوی تیدا نەبوو دوزرایەوە، ئەوەش بە قسەى پۆلیسی هەڵەبجە.
خزمێکى نزیکى دایکى ڕاوێژ کە نەیویست ناوی بهێنرێت ئەمڕۆ (14ى ئابى 2021) بە "ناس کوردی" ڕایگەیاند، "لە ئێستادا سێ گومانلێکراوە دەسبەسەرکراون لەسەر دۆسیەکە کە باوک وباپیر و مامى ڕاوێژن، هەموو سەرەداوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەم منداڵە بە ئاسایی نەمردووە، بەڵکو بە ئەشکەنجە و لێدان مردوو و شوێنەوارى لێدان بە جەستەیەوە دیاربووە."
ئەو کەسە وتیشی، "ئەو بیرەى دواى تەرمی ڕاوێژی تێدا شاردراوەتەوە بیرێکى دەستکردى سەردەمى پێش کیمیایەکەى هەڵەبجەیە و 15-20 مەتر قوڵە، لە ناوبیرەکەدا پێنج هەزاریەک و بلۆکێکى تازە دۆزاوەتەوە کە دیارە لە دواى کوشتنى و فڕێدانى تەرمەکەى ئەو بلۆکەشیان داوە بەسەریدا، پۆلیس لێکۆڵینەوەى خۆی دەستپێکردووە".
جەختی کردەوە کە ڕاوێژ "منداڵێکی ئاقڵ و گوێڕایەڵ بوو، زۆربەى نوێژەکانى لەو مزگەوتەى بەرامبەر ماڵى خۆیان ئەنجام دەدا."
دیارنەمانی ڕاوێژ و دۆزینەوەى تەرمەکەى
بەپێى گێڕانەوەى کەسوکاری دایکی ڕاوێژ، ئەو ئێوارە ڕاوێژ لە مزگەوت نوێژى بە کۆمەڵى ئەنجامداوە، بە قسەى مامۆستاى مزگەوتەکە، "لەدوای تەواوبوونی نوێژ دوو منداڵ بانگى ڕاوێژیان کردووە و ڕۆشتنە دەرەوە".
پاش دیارنەمانى لەو شەوەدا، کەسوکارى هەردوو بنەماڵە کۆبوونەتەوە بۆ سۆراغکردنی، بەڵام خودی پرۆسەی گەڕانەکە بووەتە سەرچاوەی دۆزینەوەی چەند سەرەداوێک.
بەپێی ئەو سەرچاوانەى "ناس کورد" قسەى لەگەڵ کردوون و نزیکن لە ماڵی دایکی ڕاوێژ، چەند گومانێک لەکاتی گەڕانەکەدا دروستبوون:
ئەى کەواتە کێشە چییە؟
لەبارەى کێشەى خێزانیەوە ئەو سەرچاوەیەی ناس کورد وتی، تائێستا باوک و دایکی ڕاوێژ کێشەیان نەبووە، تەنانەت ماوەیەک لەمەوپێش دایکى ئاڵتونەکانى بۆ هاوسەرەکەى فرۆشتوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ماڵى خەزورى دەعوەت کردووە.