ناس کورد-
ژن و پیاوێکی هەڵەبجەیی دوای نزیکەى 64 ساڵ پێکەوەبوون، ئەمڕۆ هەردووکیان لە چەند کاتژمێرێکدا گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەك لە بنەماڵەكەیان بە "ناس كورد" ی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ (14ی ئابی 2021) مەلا عوسمان سۆفی شەریف (90 ساڵ) دوای چەند ڕۆژێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری هەڵەبجەی شەهید گیانی لەدەستدا، دوای چەند کاتژمێرێکیش خاتوو خەدیجەی خێزانی گیانی لەدەستدا.
ئەو دوو هاوسەرە ساڵی 1957 هاوسەرگیرییان کردووە، عوسمان سۆفی شەریف مامۆستای خوێندنگا و مزگەوتیش بووە، کەسایەتییەکی ناسراوی كۆمەڵایەتی و پەروەردەییە لە هەڵەبجە و بەر لە كۆچكردنیشی لە چەند چاوپێكەوتنێكدا بیرەوەرییەكانی خۆی و ڕابردووی شارەكە و دەوروبەری گێڕاوەتەوە.