گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەی نوێ

لە هەر 10 توشبوویەکی کۆرۆنا یەکێکیان لە نەخۆشخانەکاندا توشبوون

2021.08.14 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەر 10 توشبوویەکی کۆرۆنا یەکێکیان لە نەخۆشخانەکاندا توشبوون

ناس کورد-

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی، بەلایەنی کەمەوە لە هەر 10 توشبوویەکی کۆرۆنا، یەکێکیان لە نەخۆشخانە توشی ڤایرۆسەکە بووە، ئەوەش لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر بۆ کێشەیەکی دیکەی تەندروستی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکە کە ماڵپەڕی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" خوێندنەوەى بۆ کردووە، ڕێوشوێنی خراپی بەرگرتن و تاقیکردنەوەی سنووردار لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە، ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە کردووە کە براونەتە نەخۆشخانەکان، ئەوەش بەهۆی پێشتر بڵاوبوونەوەى لەناو کارمەندان و نەخۆشەکاندا.

 

دەشڵێت، بەپێی ڕووپێویی بڵاوبوونەوەى پەتاکە، دەرکەوتووە تاوەکو 1ی ئابی 2020، ڕێژەی 11.3%ی توشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا تووشی پەتاکە بوون.

 

باسی لەوەشکردووە، لەوانەیە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا ئەو ڕێژەیە گەیشتبێتە 19.6%، ئەوەش دوای ئەوەی بەریتانیا گەیشتە ترۆپکی یەکەم شەپۆلی پەتاکە.

 

لەکۆی 82 هەزار و 624 کەس کە لە نەخۆشخانە بەهۆی کۆرۆناوە چارەسەرکراون، گومان دەکرێت پێنج بۆ 11 هەزاریان لە نەخۆشخانەکاندا توشبوو بن.