گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەوروپا پلەیەكی گەرمای دەگمەن تۆمار كرا

2021.08.13 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئەوروپا پلەیەكی گەرمای دەگمەن تۆمار كرا

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانی دوورگەی سەقلیەی ئیتالیا پلەیەكی گەرمای دەگمەنیان تۆماركرد كە 48.8 ی سەدییە و دوو ڕۆژ بەر لەئێستا بووە، ئەمەش شكاندنی ڕیكۆردێكی نوێیە لە ئەوروپا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی داتاكانی ڕێكخراوی كەشوهەوای جیهانی، بەرزترین پلەی گەرما لە ئەوروپا تا ئێستا 48 پلەی سەدییە كە ساڵی 1977 لە ئەسینای یۆنان تۆماركراوە.

 

بەرزترین پلەی گەرماش لە عێراق تائێستا تۆماركرابێت ساڵی 2016یە لە فڕۆكەخانەی بەسرە كە گەیشتوەتە 53.9 و ئەمەش یەكێكە لە 10 ڕیكۆردە بەناوبانگەكەی جیهان تا ئێستا كە بەناوبانگترینیان دۆڵی مەرگی كالیفۆرنیایە و گەیشتووەتە 56.7 پلەی سەدی.