گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کۆمسیۆنەوە

بۆ ئەوانەی لە کانونی یەکەمەوە تاوەکو نیسان کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە

2021.08.13 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ ئەوانەی لە کانونی یەکەمەوە تاوەکو نیسان کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە

ناس کورد-

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، خەریکی چاپکردنی کارتی بایۆمەترین بۆ تازەلەدایکبووان و دووپاتیکردەوە کە دوو ملیۆن و 500 ملیۆن کارتی نوێی دەنگدان ئامادەیە بۆ ڕادەستکردنی بە دەنگدەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانا ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (13ی ئابی 2021) ڕاگەیاند، "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارتی بایۆمەتری ئەو دەنگدەرانەی چاپ کردووە کە داتاکانیان لە (2ی کانونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو 15ی نیسان) نوێ کردووەتەوە، لەو ناوانە ئەو تازە لەدایکبووانەی تێدایە کە تازە داتاکانیان تۆمار کردووە".

 

ئەلغەلایی وتیشی، "ئەو کارتانە لە کۆمپانیای ئەندرای ئیسپانی چاپکراون و دراونەتەوە بە کۆمسیۆن و بەسەر فەرمانگەکانی پارێزگاکان و ناوەندی تۆمارکردنی ئەو نوسینگانە دابەشی کردوون، دوای پشکنین و ڕاستکردنەوەیان و سەلماندنی دروستی و تایبەتمەندیە تەکنیکیەکانیان دابەش دەکرێن".

 

وتیشی:"تازەلەدایکبووەکانی (2001، 2002، 2003) و هەموو ئەو کەسانەی کە داتاکانیان لەکاتی قۆناغی تازەکردنەوەدا نوێکردەوە دەتوانن سەر لە نزیکترین بنکەی تۆمارکردن بکەن و کارتی بایۆمەتری خۆیان وەربگرن".