گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامار و زانیاریی

ژمارەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

2021.08.13 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

ناس کورد-

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەروازە سنورییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندووە لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا گەیشتووەتە سەرو 82 هەزار  کۆچبەر، ئەوەش 59% زیاترە لەو ژمارەیەی کە ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەروازە سنورییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندووە لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا گەیشتووەتە سەرو 82 هەزار  کۆچبەر، ئەوەش 59% زیاترە لەو ژمارەیەی کە ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە.

 

ئاژانسی پاسەوانی سنور و کەنارەکانی ئەوروپا "Frontex" لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا، 17 هەزار و 300 حاڵەتی پەرینەوەى کۆچبەرانی تۆمارکراوە کە 33%ی زیاتر بووە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو، هەروەها کەمێکیش زیاتر لە مانگی پێشوو کە 14 هەزار و 600 کۆچبەر خۆیان دەرباز کردووە.

 

دەشڵێت، هۆکاری ئەو زیادبوونەش دەربازبوونی زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر بوو لە بیلاڕوسیاوە بۆ لیتوانیا کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و زۆربەى ئەو کۆچبەرانەش عێراقی بوون.

 

ڕێگای ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست

 

لە مانگی تەموزدا، حەوت هەزار و 600 دەربازبوونی نایاسایی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا تۆمارکراون کە نزیکە لە ژمارەی تۆمارکراوی هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو. بەڵام بە کۆی گشتی لە ئەمساڵدا 30 هەزار و 800 کۆچبەر لەو ڕێگایەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 96%زیادی کردووە.

 

زۆربەی کۆچبەرانی ئەم ڕێگایە لە تونس و بەنگلادش و میسرەوە هاتوون



ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست

 

لە ڕێگای دەریاشەوە بەرەو ئیسپانیا، ئاژانسەکە هەزار و 380 هەوڵی دەربازبوونی کۆچبەرانی تۆمار کردووە کە 32% کەمترە بەراورد لەگەڵ تەموزی 2020.

بەڵام بەکۆی گشتیی لەمساڵدا حەوت هەزار و 40 کۆچبەر بە شێوەیەی نایاسایی لەم ڕێگاوە دەربازی ئەوروپا بوون لەکاتێکدا ساڵی پار شەش هەزار و 500 کۆچبەر بوون.

 

خەڵکی جەزائیر 67%ی ئەو کۆچبەرانە پێکدەهێنن کە لەم ڕێگایەوە دەربازبوون و بەدوایدا مەغریبیەکان. 

 

ڕۆژئاوای ئەفریقا

 

لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا نزیکەی 400 پەڕینەوەی نایاسایی کۆچبەران لە ڕێگای ڕۆژئاوای ئەفریقادا تۆمارکراوە کە نزیکە لە ژمارەی هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو، بەڵام بە کۆی گشتی لەمساڵدا حەوت هەزار و 350 کۆچبەر دەرباز بوون کە 130% زیاتر بووە لەچاو ساڵی پار، زۆربەی کۆچبەرانیش خەڵکی وڵاتی سەحاری بوون.



ڕۆژئاوای بەڵکان

 

ڕێگای ڕۆژئاوای بەڵکان لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا دەربازبوونی سێ هەزار و 600 کۆچبەری تۆمار کردووە کە 67%ی زیاترە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو.

کۆی گشتی دەربازبوونی کۆچبەران لەمساڵدا بە ڕێژەی 90% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 22 هەزار و 600 کۆچبەر کە لە سوریا و ئەفغانستان و عێراقەوە ڕۆشتوون، بەدوایدا خەڵکی مەغریب.



ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

 

دەزگاکە لە مانگی تەموزدا کەمبونەوەیەکی بەرچاوی لە ژمارەی کۆچبەران لە ڕێگەی یۆنانەوە تۆمار کردووە کە تەنها هەزار و 65 کەس خۆیان دەرباز کردووە، هەروەها بە شێوەیەکی گشتی، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەکە بەراورد بە ساڵی پار 33% کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ نۆ هەزار، لەکاتێکدا لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی پاردا 13 هەزار و 370 کۆچبەر بوون.



هاونیشتیمانیانی سوریا و تورکیا گەورەترین ژمارەی کۆچبەرانیان لەم ڕێگایەوە پێکهێناوە.

IBC_simplified_WA.prop_750x.8ae0191924.png