ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی چوار ملیار دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەم ئاوی لە هەولێر خەرج کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.
دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:
1- پارێزگای هەولێر 925 ملیۆن دینار.
2- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار.
3- پارێزگای دهۆک 575 ملیۆن دینار.
جەختی کردووەتەوە کە "هەر بۆ هەمان بابەت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد."