گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

یەكێتی دەستبەرداری ئاڵا تاڵەبانی دەبێت

2021.08.13 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی دەستبەرداری ئاڵا تاڵەبانی دەبێت

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، یەکێتی دەستبەرداری ئاڵا تاڵەبانی بووە و چیتر وەک کاندیدی حزبەکە تەماشا ناکرێت و بڕیاری داوە پاڵپشتی نەکات، خۆشی جەخت دەكاتەوە "هیچی وەهای پێنەگەیشتووە". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتمانیی بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند (13ی ئابی 2021)، لێپرسراوانی یەكێتی بە ئاڵا تاڵەبانی، کاندیدی ئەو حزبەیان لە کەرکوکیان ڕاگەیاندووە کە "لەگەڵ ئێمە نیت و پشتیوانیت ناكەین."

 

ئاڵا تاڵەبانی، كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی و سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبەیە لە پەرلەمانی عیراق لە بازنەی یەكی كەركوك لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان (یەكێتی و گۆڕان) خۆی كاندید كردووە. "ناس كورد" هەوڵیدا لێدوانی وەرگرێت بەڵام تەنها لەوە دڵنیا بوویەوە كە تا ئێستا هیچ لێدوان و قسەیەكی ڕاگەیەنراوی لەمبارەیەوە نەكردووە. لەیەكێك لە گروپە عەرەبییەكانی واتساپیشدا كە باسكراوە ئاڵا تاڵەبانی نووسیویەتی "هیچی وەهام پێ نەگەیشتووە". 

 

سەرچاوەکەى ناس کورد ئاشکرای کرد، یەکێتی بڕیاری داوە پشتگری لە کاندیدێکی سەربەخۆ بکات کە لە هەمان بازنە خۆی کاندید کردووە، سەبارەت بە هەوڵی لادانیشی لە كۆمسیۆن، "ناس كورد" زانیویەتی كێشەو گرفت هەیە، چونكە كۆمسیۆن دەرگای كشانەوە و كاندید گۆڕینی داخستووە و ناوو ژمارەی كاندیدەكان لە دیزاین و چاپكردندان و لەڕووی هونەرییەوە ناكرێت گۆڕانكارییان تێدا بكرێت. 

 

ئەم پێشهاتە درێژكراوەی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ناو یەكێتی نیشتمانییە كە بەهۆی كێشەی هاوسەرۆكان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگییەوە دروست بووە و بەم هۆیەوە ژمارەیەك لەوانەی لەسەر لاهور شێخ جەنگی ئەژمارن دوور خراونەتەوە.

 

لەسەرەتای قەیرانەكەشەوە (8 تەمموزی 2021) محەمەد تەحسین تاڵەبانی كە برای ئاڵا تاڵەبانییە لە سەرۆكایەتی دەزگای زانیاری بەوەكالەت دوورخرایەوە و چەند كاتژمێرێكیش دەستبەسەركرا.

 

ئاڵا تاڵەبانی بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ ناو ڕیزەكانی یەكێتی و بریاری سڕكردنی هەڵبوەشێنرێتەوە (تشرینی یەكەمی 2018) و دواتر بكرێتە سەرۆكی فراكسیۆن (14 كانوونی دووەمی 2021)، لە رێگەی هاوپەیمانی بەغدای سوننەكانەوە بۆ جاری سێیەم گەیشتەوە پەرلەمانی عێراق.