گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

مژدەى هاتنی هەوایەکی فێنک بەرەو هەرێمی کوردستان

2021.08.13 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەى هاتنی هەوایەکی فێنک بەرەو هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاری هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە سبەینێوە کارگەری بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما  بۆ 1 بۆ 3 پلە دادەبەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسیویەتی، 13ی ئابی 2021، "لە سبەینێوە، شەممە، کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 3 پلە نزمتردەبنەوە."

 

دەشڵێت، بەڕاورد بە ئەمڕۆ و ڕۆژی ڕابردوو کە ناوچەکە لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرمدا بوو بەم شێوەیە لە سەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 40 بۆ 43 پلەی سیلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 44 تا 45 پلەی سیلیزی.

 

باسی لەوەشکردووە، "لە کاتەکانی شەودا جیاواز لە شەوانی ڕابردوو پلەی گەرمی زیاتر نزم دەبێتەوە و ھەست بە فێنکی کەش و ھەوا دەکرێت، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت تەنھا کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ناوبەناو کەمێک چالاک ئەبێت لە ئاراستەی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاواوە 15-25کم/س."

 

ئاراس جەبار ئاشکراشی کردووە کە لە ڕۆژانی دواتردا پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی روو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەکات و جێگیر دەبێت، بەم شێوەیە تا 9 ڕۆژی ئایندە گۆرانکاری بەسەردا نایەت.