گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عەلی ڕەشید: لەبەر موچەی خەڵك كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر ناكرێت

2021.08.13 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی ڕەشید: لەبەر موچەی خەڵك كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر ناكرێت

ناس کورد-

عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، کێشه‌ی ئەوان قه‌یرانی داراییە، چونکە حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داناوه‌ ئه‌گه‌رنا "کێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر به‌گشتی به‌ دروستکردنی پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی چواری هه‌ولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی ڕەشید لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا (13ی ئابی 2021) لەبارەى کێشەی ئاوی هەولێر دەڵێت، "به‌شێک له‌و کێشانه‌ فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت لێی به‌رپرسیارن و به‌شێکیشیان هاوڵاتی لێی به‌رپرسیاره‌، ئه‌و به‌شه‌ی حکومه‌ت لێی به‌رپرسیاره‌ له‌ڕاستیدا به‌ نوسراوێکی فه‌رمی له‌ 15-6ی ئه‌مساڵدا ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نوسینگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆکانمان کردووه‌ که‌ پێشبینی ئه‌وه‌مانکرد له‌مانگی 7،8،9 گرفتی ئاو له‌ هه‌ولێر دروست ببێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌ئێستادا گوژمه‌ی ته‌شغیلیان که‌مکراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ ئه‌وان نه‌توانن به‌ کاره‌کانیانی خۆیان هه‌ڵبستن و پرۆژه‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و نه‌توانن به‌ ته‌واوی توانای خۆیان ئیش بکه‌ن له‌کاتی پێویستدا."

 

هەروەها وتیشی، "ئه‌وه‌ی ئاگاداربم له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێز ئومێد خۆشناو بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک بیر له‌ئێستادا نزیکه‌ی 35 بیر شۆڕکردنه‌وه‌یان بۆکراوه‌ هه‌تا بۆ قوڵی زیاتر چڕبکاته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دابه‌زیووه‌، وه‌ 8 بیری نوێش بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌هه‌مانکاتدا کێشه‌یه‌کی تر دروست بووه‌ ئه‌ویش به‌هۆی لێڵی ئاو نه‌تواترا ئه‌م ئاوه‌ ته‌سفیه‌ بکرێت له‌ ئه‌نجامدا پرۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل ڕاوه‌ستا، هاوڵاتیش پێویسته‌ که‌ به‌شێوازێکی باشتر ده‌ست به‌ئاوه‌وه‌ بگرێت، پێویسته‌ دراوسێکان له‌گه‌ڵ یه‌کتری ئاگاداری ئاوه‌که‌یان بن نه‌وه‌ک دووکۆڵان جاده‌وبانی پێ بشۆن و سێ کۆڵانیش ئاوی نه‌بێت ئه‌مه‌ش خاڵێکی لاوازی هاوڵاتیانه‌."

 

"هه‌فته‌ی داهاتووی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاماده‌ ده‌بن "

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر جەختیکردەوە "ئه‌م که‌م ئاوییه‌ زۆربه‌ی شاری هه‌ولێر نزیکه‌ی 60% ی شه‌به‌که‌ی ئیفرازه‌ به‌ته‌واوه‌تی ڕاوه‌ستا واته‌ ئه‌و گه‌ڕه‌کانی که‌ ئه‌وان ناویان لێی ده‌نێن بابڵێن ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان سه‌رجه‌میان ئاویان لێبڕابوو ئه‌و گه‌ڕه‌کانی تایبه‌تن وه‌کو مفتی و ڕووناکی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌وێش ئاو که‌م بووه‌ به‌ڵام ئه‌و تینه‌ی بۆ هاوڵاتی چینی هه‌ژار زیاتر هاتووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌م توانای کڕینی ئاوی نییه‌ له‌کاتێکدا ته‌نکه‌ری ئاو زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ده‌ستده‌که‌وێت، دووه‌م هاوڵاتی چینی هه‌ژار ڕۆژانه‌ ده‌رده‌چێت بۆ ئیش و کاره‌کانی ناکرێت ئه‌و بمێنێته‌وه‌ یان به‌دوای ئاودا بگه‌ڕێت و کار و کاسپی خۆی به‌جێ بهێڵێت یان پاره‌ی تایبه‌ت دابنێت بۆ کڕینی ئاو به‌ڕاستی ئه‌و تینه‌یان بۆ هات به‌ڕاستی حه‌قی ئه‌وان بووه‌ و ئێمه‌ش پاڵپشتیان ده‌که‌ین بۆیه‌ ده‌بێت به‌ زووترین کات ئه‌و کێشانه‌ چاره‌سه‌ربکرێت، هه‌فته‌ی داهاتووی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاماده‌ ده‌بن ئه‌م پرسه‌شیان به‌ره‌و ڕوو ده‌کرێته‌وه‌."

 

پێرێ دانیشتوانی گەڕێکی(باداوە) ی پارێزگای هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاو لەو گەڕەکە گربونەوە، موختاری گەڕەکەکە هێرشی کردە سەر هەردوو کەناڵی ئێن ئاڕتی و سپێدە بەپێی ڕاگەیەندنی هەریەک لەو کەناڵانە خۆیان" جگە لەوەی ڕایگەیاند کە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە ڕاست ناکەن و بەتوندی دەستی دانیشتووییەکی ئەو گەڕەکەی ڕاوەشاند.

 

عەلی ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد، "بەڕاستی ئەو کەسە(موختارەکە) ئاستی ڕۆشنبیری خۆی پیشاندا، شتێکی ناشیرین بوو، ناشارستانی بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتی مافی خۆیه‌تی به‌دیموکراتیانه‌ هه‌موو داواکاریه‌کانی خۆی پێشکه‌ش بکات، ئه‌م که‌سه‌ ئاستی ڕۆشنبیری زۆر نزم بوو به‌ڕاستی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد، ئیجرائاتیشی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، وه‌ تیمی NRT سکاڵایان پێشکه‌ش کردووه‌، وه‌ ئێستا له‌دوای ئه‌وه‌ن که‌ ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر بکرێت، هه‌ر که‌یسێکیش بچێته‌ دادگا ئێمه‌ وه‌کو ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستی لێده‌کشێنینه‌وه‌ هه‌تا دادگا خۆی کێشه‌که‌ یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌ چونکه‌ ناکرێت که‌یسێک له‌ دادگا بێت و بڕیاره‌کانمان دژ به‌یه‌کتر بێت، دادگا سه‌روه‌ره‌ و دادگا بڕیاره‌که‌ یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌."