ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌رچی زووه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای پارتی وتووە، ئه‌و نه‌وته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی دابه‌شی ده‌كات، ئه‌وه نییه كه به‌غدا ده‌ینارد بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، به‌ڵام به‌غداش ئه‌ركییه‌تی به‌شێك له‌و نه‌وته دابین بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر خێزانێك بڕی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت به نرخی 45 هه‌زار دینار، سه‌ره‌تاش له ناوچه شاخاوییه سارده‌كان ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش پێش هاتنی وه‌رزی سه‌رما و باران ده‌بێت.
نه‌وتی حكومی نرخه‌كه‌ی كه‌متره له نه‌وتی بازرگانی و بۆ یه‌ك به‌رمیل بڕی 45 هه‌زار دینار بۆ هاووڵاتییانی ناوشار و بڕی 46 هه‌زار دیناریش بۆ هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی شار وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر خێزانێكیش یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت كه بڕی 210 لیتر ده‌كات.