ناس کورد-
لە تورکیا بەهۆی لافاو و زریانەوە 25 کەس لە شاری کاستامۆنو و دوو کەسیش لە سینۆپ گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاو (AFAD) دەربارەی لافاوەکەی رۆژئاوای دەریای رەش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگای کاستامۆنو 25 کەس گیانیانلەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە گواستنەوەی دانیشتوانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ شوێنی ئارام و ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تا ئێستا 25 کەس لە کاستامۆنو و دوو کەس لە سینۆپ بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە و گەڕانیش بەدوای ئەو هاووڵاتییەدا بەردەوامە کە لە پاریزگای بارتن بێسەروشوێن بووە.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە رێکخراوی مانگی سووری تورکی 217 کارمەند و 51 ئۆتۆمبێلی ناردووەتە ناوچەکە و رۆژانە ژەمی گەرم پێشکەشی لێقەوماوان دەکەن.