گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

فەیسبوک پلانی گەڕاندنەوەى کارمەندەکانی بۆ ئۆفیس دواخست

2021.08.13 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوک پلانی گەڕاندنەوەى کارمەندەکانی بۆ ئۆفیس دواخست

ناس کورد-

کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، پلانەکەى بۆ گەڕاندنەوەى کارمەندان بۆ بنکە و بارەگاکانی لە ئەمریکا تاوەکو کانونی دووەمی ساڵی 2022 دواخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بڕیارە بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەى جۆری نوێی کۆرۆنا بە ناوی دەلتا دراوە.

 

جەختیکردووەتەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەى کارمەندان بۆ بنکە و بارەگاکان پەیوەستە بە داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا نەک دیاریکردنی وادەیەکی دیاریکراوە.

 

بە دوریشی نەزانی کە کارمەندانی کۆمپانیاکە لە دەرەوەی ئەمریکا بەردەوام بن لە کارکردن لە ماڵەوە.

 

لەدوای بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە سەرەتای ساڵی ڕابردوو، فەیسبوک و چەند گەورە کۆمپانیایەکی جیهانی بنکە و بارەگاکانیان چۆڵ کرد و کارمەندەکانیان ناچار کرد لە ماڵەوە کار بکەن، بڕیار بوو تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کارمەندانی فەیسبوک بگەڕێنەوە بنکە و بارەگاکان.