کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز هه‌ڵویست محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ رایگه‌یاند، دوو ئاوازی نوێی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د ده‌كات به گۆرانی و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه. . هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، كه له یه‌كه‌مین كاری نواندندا به‌شداری له فیلمی (په‌یكه‌ری دڵ) له‌ده‌رهێنانی شوان عه‌توف، سینه‌ماكاری دیاری كورد كردووه، دڵخۆشه به کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر کارەکە و به‌وته‌ی خۆی ئه‌وه هانی ده‌دات بۆ کاری باشتر لە داهاتوودا. . هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی (په‌یكه‌ری دڵ) به ناس كوردی وت"وەک یەکەم بەشداریم لە کاری نواندندا بەڕاستی زۆر ماندوو بووم و کاک شوان عەتوف زۆر هاوکاری کردم بتوانم وەک نواندنکار کار بکەم و زۆریش خۆشحاڵم بە کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر فیلمەکە و چاوەڕوانم نەدەکرد بەو شێوەیە بێت و وای لێکردووم ئەو کارەم خۆش‌بووێت". . (په‌یكه‌ری دڵ) یەکەمین فیلمی موزیکاڵی کوردییە و لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بەدواوە فیلمەکە لە سینەماکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و دهۆک نمایشدەکرێت و تائێستاش له‌نمایشكردن بەردەوامە. . بەوتەی بەرهەمهێنەرانی فیلمه‌كه، نمایشكردنی فیلمەکە له‌ڕووی بینه‌ره‌وه ژمارەی پێوانەیی شکاندووە تەنانەت هیچ فیلمێکی بیانیش لە سینەمەکانی هەرێم هێندەی (پەیکەری دڵ) بینەری نەبووە. . هونه‌رمه‌ند هەڵوێست محەمەد، لەساڵی 1986 لە شاری هەڵەبجە لەدایكبووە، لەمنداڵیەوە چۆتە خولەکانی فێربوونی موزیك و ساڵی 1996 لە فێستیڤاڵێکی هونەری پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. . هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، روونیده‌كاته‌وه له دوای ئەو نواندنه‌ی له فیلمه‌كه پێشنیاری چەندین کاری دیکەی بۆ کراوە، بەڵام ڕەتیکردۆتهوه بەشداری لە کارێک‌دا بکات کە لەو فیلمه باشتر نەبێت. . هەڵوێست محەمەد لە فیلمەکەدا چەند گۆرانییەک دەڵێت كه دووان له گۆرانییه‌كان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ده‌وه ئاوازی بۆ دانراوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رهه‌می تازه نییه و بێده‌نگه. . هەڵوێست محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەکرد، گۆرانی (هانا) کە لە فیلمەکەدا وتویەتی ئاوازی هونەرمەند زیاد ئەسعەدە و تێکستی شوان عەتوفە، هەروەها گۆرانی (بەڵێن) ئەویش ئاوازی زیاد ئەسعەدە. . ئه‌و دوو به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د له كاتێكدایه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه و تیایدا كه‌سێك خۆی به‌هاوڕێی زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ناسێنێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و هونه‌رمه‌نده له وڵاتی سوید دۆخی ده‌روونی باش نییه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه. . هەڵوێست محەمەد بۆ ناس کورد جەختی لەوە کردەوە" مامۆستا زیاد ئەسعەد دوو ئاوازی دیکەی بۆ ئامادەکردووم و لە ئێستادا هەر خۆی سەرقاڵی ئامادەکردنی تێکستیشە بۆ ئاوازێکیان و هەرلەو بارەیەشەوە دوو هەفتە پێش ئێستا قسەم لەگەڵ کرد، بەڵام هێشتا بەرهەمەکە تەواو نەبووە و هەرکات تەواوبوو بۆم دەنێرێت". .