ناس کورد-
وەزارەتی کارەبا هێشتا سەرقاڵی دانانی پێوەری زیرەکە بۆ هاوبەشانی کارەبا و نزیکەى نیوەی خەڵکی پێوەرەکەیان بۆ بەستراوە، بەهۆی ئەوەى پێوەرەکەش نوێیە، هەندێک کێشەیان هەیە لە چارەسەرکردنی کوژانەوەیدا، بۆیە وەزارەت بۆ خۆی چارەسەرەکەى بڵاوکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
- ئەگەر هاوبەشی کارەبا زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت، پێوەرەکەی بۆ ماوەی 45 چرکە دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە دادەگرسێتەوە.
- ئەگەر هاوبەشی کارەبا، بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی کەم نەکردەوە، پرۆسەی کوژانەوەی پێوەرەکەی پێنج جار دووبارە دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک دەکوژێتەوە، کە پێشتر 45 خوکەک بوو.
- ئەگەر هەر هاوبەشێک پێوەرەکەی پێ نەبووە، تەنیا پێویستە پەیوەندی بە Call Center بکات و ژمارەی سندووقەکەی پێی بدات، راستەوخۆ پێوەرەکەی پێ دەکرێتەوە.
لە کاتی روودانی ھەر کێشەیەک لە پێوەری زیرەک، بە پێی شوێنی پارێزگاکەت پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکە:
هەولێر:
0751 466 3914
0751 466 3915
سلێمانی:
07734347470
07734347471
دهۆک:
0751 466 3912
0751 455 3913
گەرمیان:
0773 434 7472
0773 434 7473
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
بریکاری وەزارەتی کارەبا