گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

14 ملیۆن دینار

سێ کەس لە سلێمانى بەتۆمەتى ’’ساغکردنەوەى دراوى ساختە’’ دەستگیرکران

2021.08.12 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کەس لە سلێمانى بەتۆمەتى ’’ساغکردنەوەى دراوى ساختە’’ دەستگیرکران

ناس كورد-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند بەتۆمەتى مامەڵەكردن بەدراوی ساختە کە دوانیان ویستویانە  14 ملیۆن دیناری عێراقی ساختە ساغبکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رۆژی 7/8/2021، چەند خاوەن دووكانێك بنكەی پۆلیسی سەرایان ئاگادار كردەوە كە لەكاتی مامەڵەكیاندا پارەی ساختەیان دراوەتێ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی دەستپێكردو گومان خرایە سەر دوو تۆمەتبار، توانرا لەڕۆژی 11/8/2021 هەردوو تۆمەتبار (أ، ف، ح لەدایكبووی 1979)و (م، ح، م لەدایكبووی 1979) لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربكرێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕی 14 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەدا لەگەڵ بڕێك دۆلاری ئەمریكی ساختەو ئوتۆمبێلێك كه بەتۆمەتبارەكان بووە.

 

پۆلیس دەڵێت، لەلایەكی دیكەوەو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان بەناوی ( ب، ح، ف، لەدایکبووی ١٩٩٩)  لەشەقامی سالمی سلێمانی (سەھۆڵەکە) دەستگیرکرد کە بڕێک دراوی بیانی ساختەی پێ بوەو بەنیاز بووە ساغی بکاتەوە.

 

دەشڵێت، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو دراوە ساختەیەدا كە بەتۆمەتبار بووە.

 

لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبارەكە كە كوردن، بەبڕیاری بەڕێز ڕاگیراون  و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.

May be an image of 1 person and money

May be an image of one or more people, people standing and indoorMay be an image of 1 person and standing