گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’90 رۆژ’’

ئەمریکا وادەى کەوتنى کابوڵ دیاریدەکات

2021.08.12 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا وادەى کەوتنى کابوڵ دیاریدەکات

ناس كورد-

 

بەرپرسێکى سەربازى ئەمریکى رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنى هەواڵگرى پێشبینیدەکرێت لەماوەى 90 رۆژدا کابوڵى پایتەختى ئەفغانستان بکەوێتە دەست تاڵیبان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو بەرپرسە کە ناوى نەهێنراوە بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاند، چەکدارانى تاڵیبان لە 30 رۆژدا کابولیان لەناوچەکانى دیکە دابڕیوە.

 

وتیشى رەنگە ئەوان لەماوەى 90 رۆژدا دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرن، بەتایبەت دواى ئەوەى تاڵیبان دەستى بەسەر دووەم شاردا گرت کە پایتەختى ویلایەتێکى ئەو وڵاتەیە.

 

چەکدارانى تاڵیبان لەئێستادا دەستیان بەسەر چارەکى پایتەختى ویلایەتەکانى ئەفغانستاندا گرتووە و لەپێشڕەوى بەردەوامن، لەکاتێکدا حکومەت جەخت لەبەرەنگاربوونەوەیان دەکاتەوە.